یەکی ئازارو مالئاوایی یەکجاری ،
       
یەکی ئازارو مالئاوایی یەکجاری ،
خالید رەشید
خەڵک-

شەڕی نیوان یەکێتی وپارتی وشەڕی ناوخۆیان هیندەیان درۆو بوختان بۆ یەک کرد، هیچیان بە پیرۆزی نەهێشتەوە، یەک مرۆڤ یەک شت، ئێستا خۆیان وازیان هێناوە بەڵام یەک جیل و نەوەیان بە ڕق لە یەکتری گەورە کرد، ئێستا خۆشیان سوێند بخۆن کە درۆیان بۆ یەک هەڵبەستوە کەس بڕوایان پێ ناکات.

ئا ئەوەیە بەدبەختی ئەم نەتەوەیە، تۆ بە بێلایەن دەنوسیت ئەوان شتێکی خراپیان بیستووە، ئیتر تۆ نابێت بە جۆریک بنوسیت کە لەگەل ئەو زانیاریانەی ئەودا نەگونجێت، چونکە ئەو لە منداڵییەوە وای بیستووە.

مێژووی یەکیان لای خەڵک وا قێزەون کردووە، ئیستا بە بێلایەن دەنوسیت تێناگەن، چونکە ئەو زانیاریانەی ئەوان هەیانە ئەوە نییە، رەخنە دەگرن کە بۆ بارزانی وازی لە شۆرش هێناوە؟ ئەو وازهێنانەی ئەم زۆر باشتر نە بوو لەو وازنەهێنانەی ئێوە؟ لە زەمەنی ئەودا کەس ئەنفال نەکرا، دێهاتەکان مابوون، کوردستان بە ئیفلاس کردن نەدرا، وڵاتی بە کیمیا بارانکردن نەدا، ئەو تێگەشتبوو لەوەی سیاسەت کردن دەستپێکردن وکۆتایی هەیە، نەک وەک ئێوە هەتا هەتایە بندیوار بن.

ئەمرۆ رۆژی یەکی ئازار، مەلا مستەفای بارزانی مالئاوایی یەکجاری کرد، بە داخەوە تا ئێستا بە وەجاخ کوێری ماوەتەوە و کەسێک نەهات لە ناو حیزبەکەیدا توانای ئەوی هەبێت یا بتوانێت ئەو تێپەرێنێت، نەوەکو شێخ عەبدوسەلامی باوکی کە عەدالەتی کۆمەڵایەتی کردیە خودانی خەڵک و دەیانپەرست، ماڵێک گەر چەند مریشکیان هەبووایە ماڵێکی تر هیچی نەبووایە، دەبوو ئەو ماڵە مریشکێک بدەنە ماڵە هاوسێکەیان، خەڵک لە دادگادا تەنها سوێندێک کە نەیاندەتوانی بە درۆ بیخۆن، سوێند بە سەری خودان شێخ عەبدولسەلام بوو، پاش ئەو مستەفا بارزانی لە هیچ کەس دزی و درۆ و خیانەت و ناپاکی قبوڵ نەکرد، تەنانەت لە ئەولادی خۆشی، نمونەشمان عوبەیدوڵای کوڕیەتی کە حاشای لێکرد کوڕی نییە و دەری کرد، ئەویش بووە وەزیر لە حکومەتەکەی ئێراق، میوانی کە دەهات لەسەر ئەرز دایدەنیشاندن، کەچی ئەمڕۆ کە میوان دێت بەرەو کۆشک دەبرێن، نایەکسانی و ناعەدالەتی لە لوتکەدایە.

من کرێچیم و هاوسێ بێگانەکەم خاوەنی کۆشکە، دزیکردن بۆتە پرۆژە، پیرێژن و پیرەمێرد لە کۆتایی تەمەنیاندا لەجیاتی ئەو چەند کاتە کەمەی لەژیانیاندا ماوە بە ئارامی بەسەریبەرن، هاتونەتە سەرجادەکان بۆ وەرگرتنی خانەنشینی و نایاندەنێ، کەچی گەنجە مل ئەستورەکان خانەنشین کراون، هەیە ١٨موچەی هەیە، هەیشە هیچ، ئەمە بوو عەدالەتەکەتان؟

ئەمرۆ تاکە دووڕێیان وچارەسەر ئەمەیە..

یا مەلیکی کوردستان کاک مەسعود خۆی یا راپەڕینی خەڵک، دەتوانن کوردستان پاک بکەنەوە، کە دەڵێم مەلیک یا پادشا ئەوە ئەرزی واقیع باس دەکەم، ئەمرۆ ئەو دەسەڵاتەی بەرێزیان هەیانە، هیچ مەلیک و پادشایەکی جیهان نیەتی، بۆیە بۆ خۆی کلیلی هەموو دەرگا داخراوەکانە و بریاردەری شەر و ئاشتییە و زۆربەی لایەنەکان راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ لە ژێر دەسەڵاتی ئەودان.
 
گەر بۆ خۆی بیکات وەکو خۆی دوو رۆژ لەمەوبەر وتی لە خۆیو دەوروبەریەوە دەست پی دەکات باشترەو دروست کردنی سەروەری ومیژووە بۆ خۆی و بۆ حیزبەکەی پلیکانە لەسەرەوە بۆ خوارەوە پاک دەکریتەوە و سەرەکەوتوش دەبیت گەر بەراستی مەبەستی بیت بەرەی گۆرانکاری لەژیر ی گۆرانیش دەردینیت .،گەر نەیکا خەلک دەی کەن ئەوەش درەنگو زوو کەوتوە ئەمرۆ نا سبەی هەر دەبیت روو بدات ئەمە میژوو ی پینج هەزار سالی ئەو ناوچەیەو جیهان پیمان دەلیت، جا گەر مەلیکی کوردستان بۆ خۆی بیکات ئیسپاتی دەکات کە وەجاخی باو باپیرانی کویر نەبونەتەوە و کوردیش رزگار دەکات لەم نەخۆشیە ترسناکەو ریبازی باو باپیرانی ون ناکات. ،گەر نەشی کات دلنیای دەکەم کە خەلک بەترسناکترین شیوەئەم گۆرانکاریە دەکەن . 

تیبینی.. یەکیتی و پارتی ئیستا پیکەوە نەوت ئەفرۆشن، ٢٥ سالە شتیک نەما بەشی نەکەن لەنیوان خۆیاندا، کەچی ئەو خەلکە بەدبەختە کە دەنوسیت دەبیت بەنەفەسی یا ئەم لا یا ئەولا بۆی بنوسیت بۆ ئەوەی بەدڵی ئەو بیت، ئەوەندەیان ژەهر رشتۆتە میشکی خەلکەوە ئەوەندەیان درۆ دژی یەک هەلبەستوە ئیستا بۆ خۆشیان سویند بخۆن کە درۆمان کردوە کەس بروایان پی ناکات، بۆیە خەلک لەنوسینی بیلایەن تێناگەن.

ئه‌م بابه‌ته 398 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
PM:09:20:01/03/2016
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com