مافـی ئافرەت.. ئەبێ چۆن بێ ؟!
       
مافـی ئافرەت.. ئەبێ چۆن بێ ؟!
مامۆستا ئەحمەد قامیشی
كاتێك بمانەوێ سەبارەت بە ئافرەت بدوێین و بنوسین ئەوا مەبەست پێ لە (دایك و خوشك و ئەو قوتابخانەیەی كەپیاوان و ژنانی تێدا دەردەچن ،باسی قوربانی دانی بێ سنور وسۆزو خۆشەویستی جوانییە . جا لەبەر ئەوە زۆر تاوانبارن ئەو كەسانەی كەڕێزی تەواوی لێناگرن و مافی خۆی پێ نادەن تەنها ساڵی دوو ڕۆژ نەبێت كەئەویش (ڕۆژی دایك و ڕۆژی ژنانە) كەچەند كاتژمێرێك بەشان و باڵیاندا دەدەن و چەپكە گوڵیان پێشكەش دەكەن و هیچی تر !! ئەڵێم بەو ئافرەتانەی كەئەیانەوێت ڕێزداربن و بەچاوی ڕێزەوە سەیر بكرێن لەدونیاو دوا ڕۆژدا بەچاوێكی ڕون و زانستەوە سەیری بنەماو یاساكانی ئاینی ئیسلام بكەن سەبارەت بەئافرەتان لەقورئان و فەرمودە پیرۆزەكاندا لەمێژووی هاوەڵان و پێشیناندا چەندە ڕێز گیراوە لە مافی ئافرەتان و دەبینی خاوەنی چ پلەو پایەیەكی بەرزن كەبەراورد ناكرێن لەگەڵ ئافرەتانی ڕۆژئاوا و ئەوروپادا كەچۆن بەناوی ئازادی و سەربەستییەوە دەچەوسێنرێنەوە و بازرگانیان پێوە دەكرێ ! لەئیسلامدا ئافرەت وەك پیاو ڕێزدارە و وەبنەمای ئەو ڕێزەش لەسەربنەمای ڕەگەز نییە بەڵكو لەسەر ئەساسی تەقوا و لەخوا ترسانە وەك خوای گەورە فەرمویەتی (ان اكرمكم عندالله اتقاكم..).

ئیسلام وەك هاوسەری ژیان ئافرەت بە لەتكی پیاوان سەیردەكات پێغەمبەری پێشەوامان() فەرمویەتی:(انماالنسا‌‌و شقائق الرجال) واتە: ئافرەتان لەتكی پیوانن نیوەی ژیانن وەك چۆن سێوێك ئەگەر بكەی بەدوو كەرتەوە بەهەریەكەیان دەگوترێ لەتكە سێوو بەهەردو بەشەكە سێوێكی تەواو پێك دەهێنن بە هەمان شێوەیش ئافرەتان و پیاوان بەهەردوكیان ژیانی تەواو دروست دەكەن ، ئاوا ئیسلام ماف و ڕێزی بۆداناون بەڵام ئافرەتانی ڕۆژئاواتەنانەت بێبەشن لەوەی كەبەناوی باوكیانەوە لەقەڵەم بدرێن و بەڵكو ڕاستەوخۆ بەناوی مێردەكانیانەوە بانگ دەكرێن (كەئەمەش جۆرێكە لەتیرۆری كەسێتی و ناسنامە.

وەكودایك خوای گەورە جوانترین ڕێزی بۆ داناوە كەهیچ كەسێكی ترناتوانێ ئەو مافەی بداتێ كە بەهەشتی خستۆتە ژێر پێی دایكەوە، نەك ساڵی دوو ڕۆژ ڕێزی بگرێ ویادی بكاتەوە !وەك بانگ خوازانی ئازادی بانگەشەی بۆ دەكەن وتەنها بەدروشم و لافیتەی بریقەدار كاری بۆ دەكەن كەبەوەش هیچ سودمەند نابێ وەك وتراوە:(بە حەڵواحەڵوا دەم شیرین نابێ) ئەوەتا لەئیسلامدا ڕەزامەندی خوا لەگەڵ ڕەزامەندی دایكدایە بۆڕۆڵەكانیان:لەفەرمودەی پێغەمبەردا () هاتووە كە هەركەسێ سێ كچی هەبن یان دوو كچ جوان بەخێویان بكات و فێری ئەدەب ودینیان بكات تا بەشوێنی خۆیان دەگەیەنێت ئەوە پاداشتەكەی بەهەشتە ! لەگێڕانەوەی تردا دەڵێ تەنانەت ئەگەر یەك كچیش: تەنانەت ئیسلام ڕێزی لەئافرەت ناوە لەو كاتەی كە كچۆڵەو منداڵیشە بەوەی كەزیندە بەچاڵ كردنی حەرام كرد وەك خوای گەورە فەرمویەتی (واژاالمۆدە سئلت بای ژنب قتلت)(التكویر8-9) وەكو خێزانیش ژنی لەبیر نەكردووە و فەرمانی داوە بەخۆش ویستنی و چاودێری و ئامۆژگاری وبەخێوكردنی لەلایەن مێردەوە..،نەك ئیشی دەرەوە و ماڵەوەشی پێ بكەی ..، بەناوی یەكسانییەوە كاری پیاوانیشی پێ ئەنجام بدەی لەگەڵ كاری سروشتی خۆی كە دایكایەتی و ماڵدارییە ... ئایا ئافرەتان هەستیان بەوە كردووە كەئەوان وەك دایك و خێزان ئامادەكار و بەخێو كەری نەوەكانی داهاتوون ؟ لەئیسلامدا ئافرەت مرۆڤەو نابێ بازرگانی بەجەستەیەوە بكرێو بكرێتە كاڵای بازرگانی و ئیعلامی لەسەر ڕۆژنامەو تەلەفیزیۆن و بەرگی تایت و سابون و عەلاگەی دەست بەڕوتی نیشان بدرێن وبكرێنە ئەداتی سێكسی ونێچیری مرۆڤە دڵنەخۆشەكان! كەئەمانە لەڕاستیدا چەوساندنەوەی ئافرەتانەو تیرۆری كەسایەتییە ، چون ڕێزومافی ئافرەت بەسوكایەتی پێكردنی بەرجەستە نابێ،بەڵكو ئەو ماف و ڕێزە لەڕێگەی پەروەردەو فێركردن وپابەندی بەڕەوشتە جوانەكان دابین دەبێ، دەمانەوێت بێت لە كۆت و زنجیری نەفامی ونەزانی و دواكەوتن، نەك ئازابێ بۆ ژیانی ئاژەڵی و بێ ڕێزی و ئابڕوتكان ! دەمانەوێ لە سەرجەم بوارەكانی ژیاندا ڕۆڵی شیاو و گونجاوی خۆیان ببینن .

ئه‌م بابه‌ته 673 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
PM:01:50:08/03/2016
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com