سێ‌ ئاگر سوریا دەسوتێنێت
       
سێ‌ ئاگر سوریا دەسوتێنێت
ئەمیر تاهیری

وەرگێڕانی/ ئەحمەد عەبدوڵا

هەموو ئەوانەی پشتیوانی سیاسەتی ئۆباما دەكەن لە ماوەی حەوت ساڵ و نیوی دەسەڵاتدارێتیدا كۆكن لەسەر دوو خاڵ، یەكەم سەیركردن و وردبوونەوەی رووداوەكان نەك وەرگرتنی بە جدی لەگەڵ لێكۆڵینەوە و دیراسەی شێوەی بابەتەكان نەك قوڵای ناوەڕۆكی. ئەمەیش ئەو دوو خاڵەیە كە دوایكرد 300 هەزار هاوڵاتی سوری بكوژرێن و ملیۆنەهای دیكەیش لە نێوخۆ یان دەرەوەدا ئاوارەبن.

ئەو پێدراوانەیش لە سیاقی رێككەوتنی ئاگربەستدا بە تەواوەتی دەركەوت، بە دەستپێشخەری روسیا بۆ هێنانەدی وەستاندنی شەڕ و ئەمەیش بەدیاریكراوی ئامانجی ئۆبامایە، چونكە بەشێوەیەكی كاتی دۆخەكە هێوردەكاتەوە، بەڵام چارەسەری ریشەی ناهێنێتەدی.

لەراستیدا ئەو ئاگربەستەی كە واشنتۆن و مۆسكۆ پشتیوانی دەكەن هەموو گروپەكانی گرتوەتەوە بێجگە لە بەرەی نوسرە و داعش، ئەمەیش پشتیوانی گروپی چەكداری كوردەكانە كە نزیكن لە سیاسەتی بەشار ئەسەدەوە و نوێنەرایەتی بەشێكی كەمی خەڵكی سوریا دەكەن.
بە مانایەكی تر ئۆباما و هاوتا تازەكەی پۆتن پشتیوانی ئەو شێوە بارودۆخەكە دەكەن، بەڵام كەسێك دەتوانێت پشبینی ئەوەبكات كە ئاگربڕەكان بەردەوام دەبن، بەهۆی سروشتی شەڕی سوریاوە، چونكە سوریا بە ئاگر دەسوتێت.

ئاگری یەكەم: هێرشی ئاسمانی سوریا و روسیا، كە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا 90% كوژراوەكان بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە بووە، بەتایبەتی هەڵدانی بەرمیلی تەقینەوە و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی، بۆیە پۆتن ئەگەر دەوێت شەڕڕابگرێت پێویستە دەستبەجێ‌ هێرشە ئاسمانییەكان راگرێت.

دووەم: هێرشی زەمینی سوریا و هاوپەیمانەكانی بەتایبەتی ئێران كە ژمارەیەكی بەرچاوی قوربانیان سوریا بەهۆی ئەو هێزانەوە بووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە هاوینی 2014 دا شەڕەكە گەیشتە ئەو پەڕی قورسی و ئەو هێزانەیش 17 هەڵمەتی گەورەی سەربازیان ئەنجامداوە.

نائارامییەكانی سوریا گەیشتوەتە ئاستێك كە گومانی زۆری دروستكردووە، بەتایبەتی لەو شوێنانەی پەیوەندی بە شەڕی نێوان رژێمی سوریا و داعشەوە هەیە، چونكە زیاتر لە ساڵێكە داعش گەیشتوەتە سنوری دیمەشق و لە چەند شوێنێكی تریش سوپای سوریا بەبێ‌ شەڕكردنێكی بەهێز ناوچەكانیان بۆ داعش چۆڵكردووە و داعشیش زۆر شوێنی كۆنترۆڵكردوە، هەرچەندە ناتوانین قسەی تەواو لەسەر ئەم كەیسە بكەین، بەڵام گومانی ئەوە لە جێگەی خۆیدایە كە داعش بە مەبەست نەیەوێت بچێتە پایتەختەوە.

سێیەم ئاگر كە سوریا دەسوتێنێت تەقینەوەیە لە شار و شارۆچكەكاندا، گروپی ئۆباما-ئۆتن چەند بەهێزبێت ناتوانێت ئەو توندوتیژیانە رابگرێت، بەتایبەتی ئەو گروپانەی ئەو كارانە دەكەن بەردەوام تاكتیك و پلانەكانیان دەگۆڕن.

سەرچاوە/ شەرق ئەلئەوسەت


ئه‌م بابه‌ته 450 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
PM:01:04:29/02/2016
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com