سەردەمێكی زێڕین بۆ پەیوەندی سعودییە و فەرەنسا
       
سەردەمێكی زێڕین بۆ پەیوەندی سعودییە و فەرەنسا
سەلمان ئەلدۆسەری

وەرگێڕانی/ ئەحمەد عەبدوڵا

سەرچاوەیەكی فەرمی فەرەنسا باسی مەلەفە هاوبەشەكانی وڵاتەكەی كرد لەگەڵ سعودییە و بەوەیش دەركەوت، سعودییە و فەرەنسا لەزۆر كەیسدا هاوبەشن. ئەو مەلەفانە هەندێكیان ئاسایی و هەندێكی دیكەیش ئاڵۆن، كە سەرەتاكەیان لە سوریاوە دەستپێدەكات، یەمەن، ئەتۆمی ئێران و شەڕی دژ بە تیرۆر، چونكە هەردوو وڵات رایانگەیاندووە لە ناوچەكەدا كار بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆر و دابینكردنی ئاسایش دەكەن.

دوای سەردانی ئەمیر محەمەدی كۆڕی نایف بۆ فەرنسا تێكڕای مەلەفە كاریگەرەكانی ناوچەكە باسكران، كە دیارترینیان رووبەڕووبونەوەی گروپە چەكدارە توندڕەوەكان و كاركردن بۆ ریشەكێشكردنی شەڕی تائیفی و چەند بابەتێكی دیكە بوون.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا پەیوەندییەكانی نێوان پاریس و ریاز چوەتە ئاستێكی زۆر بەهێزەوە، بەتایبەتی دوای سەردانی شا سەلمان لە ئەیلولی 2014 دا لەكاتێكدا ئەوكاتە شا سەلمان تەنها جێگری دیاریكراوبوو بۆ پاشا، هەروەها سەردانی محەمەدی كۆڕی نایف لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوودا گوڕێكی دیكەی دا بە پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و پێدەچێت لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرۆك، سەرۆك وەزیران یان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بگەنە سعودییە.

سعودییە دەیەوێت بەو مانۆڕە سیاسیە پەیامێك بۆ فەرەنسا و هەموو هێز و وڵاتان بنێرێت كە دەیەوێت پەیوەندییەكان لەگەڵیان لەیەك ئاراستە و یەك تەریبدا رابگرێت لە بوارەكانی سیاسی، ئابوری، كۆمەڵایەتی و بازرگانی.

ناتوانرێت پەیوەندییە نوێیەكانی نێوان هەردوو وڵات جێگەی رێككەوتنی ساڵی رابردوودی تێدا نەبێتەوە، كە بە بڕی 15 ملیار دۆلار لەنێوان هەردوولا ئیمزاكرا و بەشێك بوو لەو پەیوەندییە بەهێزەی هەردوو وڵاتی پێكەوە گرێدایەوە.

سەرچاوە/ ئەلشەرق ئەلئەوسەت



ئه‌م بابه‌ته 414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
PM:02:32:08/03/2016
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com