دوێنێ‌ شەو ئەسەد خەوت؟
       
دوێنێ‌ شەو ئەسەد خەوت؟
تاریق ئەلحەمید

وەرگێڕانی/ ئەحمەد عەبدوڵا

فلادیمێر پۆتن بە بڕیاری كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی روسیا لە سوریا هەموو جیهانی سەرسام كرد.
ئەوە جێگای پرسیار نیە، كە بۆچی روسیا بەشێك لە هێزەكانی لە سوریا كشانەوە، هێشتا زووە بزانرێت هۆكاری پاشەكشەكە چی بوو، بەڵام پرسیاری جەوهەری ئەوەیە، بڕیارەكە هێشتویەكی شەوی رابردوو بەشار ئەسەد خەوی لێ بكەوێت؟

بەیاننامەكانی كرملین و ئەسەد جیاوازی زۆریان تێدا بەدی دەكرێت، بەیاننامەی  روسیا بەوە كۆتایی هاتووە، كە ئەسەد دەستی پێكردووە. بەپێی زانیارییەكانی (روسیا الیوم) پۆتن تەلەفۆنی بۆ كردووە و لە رێككەوتنی روسیا ئەمەریكا ئاگاداری كردۆتەوە، بەڵام لە بەیاننامەكەی ئەسەددا ئاماژەی پێنەكراوە.

بەپێی بەیاننامەكەی كرملین پۆتن رازیبووە، كە بەشێكی سەربازەكانی لە سوریا بكشێنەوە، بەڵام سەنتەرێكی بچوكی هەماهەنگی سەربازی دەمێنێتەوە و حكومەتی سوریایش رازیبووە، هەروەها ئەسەد هیوایشی خواستووە پرۆسەی سیاسی لە سوریا زیاتر بەرەو پێش بچێت، بەڵام بەپێی بەیاننامەكەی ئەسەد مۆسكۆ بەڵێنی داوە بەردەوام بێت لە هاوكاریكردنی سەربازی سوریا، لەكاتێكدا دوای ئەوە بەیاننامەكەی روسیای بەسەردا هات، كە دەڵێت:" روسیا بەشێك لە هێزەكانی لە سوریا دەكشێنێتەوە، دوای ئەوەی هێزەكانی سەر بە حكومەت بە هاوكاری هێزی ئاسمانی روسیا سەركەتنیان لە زۆر شوێندا بەدەستهێناوە و ژیانی ئاسایی گەڕاوەتەوە بۆ خەڵك و هەردوو سەرۆكیش لە پەیوەندییەكەیاندا باسی كەمكردنەوەی هێرشی ئاسمانی روسیایان كردووە لە سوریا.
لە بەیاننامەكەی روسیادا باس لەوەكراوە نیوەی هێزی ئاسمانی روسیا لە روسیا كشاوەتەوە، لەكاتێكدا بەیاننامەكەی ئەسەد تەئكید لە هاوكاری زیاتر دەكاتەوە، ئەسەد دەوێت لایەنگرانی دڵنیابكاتەوە روسیا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنیان، رۆژنامەی نیویۆرك تایمز رایگەیاندووە، روسیا بەشێكی سوپای كشاندۆتەوە و بەمەستێتی بە ئەسەد بڵێت هاوكارییەكانی روسیا سنوردارە.

ئەوەی روسیا كرد رۆڵی حزبوڵا و ئێران زیاتر دەكات، رۆژانی داهاتوش دەرخەری ئەو راستیە دەبن، كە كشانەوەی روسیا راستەقینەیە یان نمایشێكی سەربازی بووە، ئەمەیش تارمایەكە بۆ ئەسەد و حزبوڵا و پۆتنیش لە بەیاننامەكەدا رایگەیاند، روسیا ئەركەكانی تەواوكردووە. ئەوەیش قسەیەكی جۆرج دەبلیو بۆشمان وەبیردێنێتەوە كە وتی:" ئەركەكانمان جێبەجێكرد"، كاتێك شەڕەكانی عێراق و ئەفغانستان تەواوبوون. ئەمەیش ئەو دیوەزمەیە بوو كە حەسەن نەسروڵا و ئەسەد لە یەك شەودا بینیان.


ئه‌م بابه‌ته 406 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
PM:01:06:17/03/2016
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com