حەسار و سەگەکانی باوکم<br>شێرزاد حەسەن

حەسار و سەگەکانی باوکم
شێرزاد حەسەن

حەسار و سەگەکانی باوکم، ناونیشانی ڕۆمانێکی شێرزاد حەسەنە، کە کەم خوێنەر هەیە نەیخوێندبێتەوە.

شێرزاد حەسەن، ئەو ڕۆمانەی لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٦دا بڵاو کردووەتەوەو هەفتەکانی پێشووش، لەلایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە، چاپێلی نوێی بڵاو کرایەوە.

ڕۆمانکە، باس لە خێزانێک دەکات، کە تیایدا باوک سەرپەرشتیارێکی دڵڕەقەو تەواوی خێزانەکەی دەچەوسێنێتەوە، بۆیە بەردەوام ئەو خێزانە بەدوای ئازادبووندا دەگەڕێن، تاوەکو لەکۆتایی ڕۆمانەکەدا، کوڕێکی، ئەو باوکە زۆردارە دەکوژێت.

ئەو ڕۆمانە، بەیەکێک لە جدیترین ڕۆمانەکانی ناو ئەدەبیاتی کوردی دادەندرێت و ئەگەر ئەو نووسینانەش کۆبکرێنەوە کە لەسەر ئەو ڕۆمانە نووسراون، ئەوا قەبارەکەیەن زیاتر لە چوار ئەوەندەی قەبارەی ڕۆمانەکە دەبن.




ئه‌م بابه‌ته 2442 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:01:31/10/2014