قفڵێكی سەیر دروست دەكرێت

قفڵێكی سەیر دروست دەكرێت


خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

كۆمپانیایەكی ئەمریكی توانیوێتی قفڵێكی زیرەك دروست بكات، كە بە پەیوەندی كردن بە مۆبایل دادەخرێت و دەكرێتەوە.

كۆمپانیایەكی ئەمریكی قفڵێكی زیرەكی دروستكردووە، كە دەتوانێت زیاتر لە 200 پەنجەمۆری جیاواز لە یەك كاتدا بخوێنێتەوە، واتا هاوكات 200 كەس دەتوانن بە پەنجەمۆری جیاوازەوە قفڵەكە بكەنەوە.

ئەم قفڵە هۆشمەندە چەندین ئامێری زیرەكی لەسەر دانراوە، كە بە هۆی ئەم ئامێرە زیرەكانەوە دەتوانێت شێوەی پەنجەمۆری زیاتر لە 200 كەس، كە بە میمۆرییەكی دراوە بناسێتەوە و درگاكە بكاتەوە.

ئەم قفڵە زیرەكە دەتوانێت بە بلوتووس بە مۆبایلەوە پەیوەندی بكات و لە ماوەی تەنیا 8 چركەدا یان بكرێتەوە یان ببەسترێت، ئەگەریش كەسێكی نەناسراو دەستی بۆ ببات هاواری هۆشداری لێبەرز دەبێتەوە.

بە یەك جار شەحن كردنەوەی باتری ئەم قفڵە، دەكرێت بۆ ماوەی زیاتر لە 3 ساڵ سوودی لی ببینرێت و دوای 3 ساڵ دووبارە شەحن بكرێتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 1932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:04:22/03/2016