چەترێكی سەرسوڕهێنەر دروست دەكرێت

چەترێكی سەرسوڕهێنەر دروست دەكرێت


خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

كۆمپانیایەكی ئەوروپایی چەترێكی هۆشمەندی بەرهەمهێنا كە كۆنێكت دەكرێت بە مۆبایلی هۆشمەندەوە و كاراییەكی جیاواز بۆ بەكاربەری تەلەفۆنەكان دەڕەخسێنێت.

بە پێی هەواڵەكە، چەتری هۆشمەند چیتر پێویست بە هەڵگرتنی چەتری ئاسایی ناكات لە ئەگەری ترسان لە باران بارین.

كۆمپانیایەكی ئەوروپایی بە بەرهەم هێنانی جۆرێكی نوێ لە چەترەكان، ئەم كێشەیان چارەسەر كردوە.

لە دەسكی چەترگەلی نوێی هۆشمەند چەندین هەستەوەر دابین كراوە كە دەتوانن تەڕایی، گەرما، زەخت و تیشكی ناو هەوا ئەندازە بگرن و بە لێكدانەوەی زانیارییەكان، كاتی دروستی باران بارین بە بەكاربەرانی چەترەكە ڕادەگەیێنن.

بە دابەزاندنی پرۆگرامێكی تایبەتی لەسەر تەلەفۆنی هۆشمەند كە پەیوەستە بەو چەترەوە، زانیارییەكان تاوتوێ دەكرێن و 15 خولەك بەر لە باران بارین، پەیامی هۆشداری بە بەكاربەرەكەی دەدرێت بۆ ئەوەی چەترەكەی هەڵگرێت.

هەروەها لەسەر دەسكی ئەم چەترە هۆشمەندە جۆرێك زەنگ و چرا دابەستراوە تا لە ئەگەری نزیك بوونەوەی بەكاربەر لە مۆبایلەكەی خۆی بە پێی هێماكانی سەر دەسكی چەترەكەی ئاگاداری كاتی باران بارین بێت.

نرخی ئەم چەترە 33 دۆلارە و بڕیارە تا تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە سێ ڕەنگی سپی، ڕەش و بێجی بخرێتە بازاڕەوە.


ئه‌م بابه‌ته 1600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:35:21/03/2016