سودەكانی پیاز بۆ تەندروستیی مرۆڤ

سودەكانی پیاز بۆ تەندروستیی مرۆڤ


بەپێی توێژینەوەیەكی زانستیی جیهانی، كە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢دا  لە ئەمریكا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە پیاز  لە دوای تەماتە بە دووەم گەورەترین بەروبوومی كشتوكاڵی لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت و چەندین ڕەنگ و جۆری جیاوازی هەیە (سور، زەرد، سپی و سەوز)، هەر یەك لەم پیازەنەش لە ڕووی تیژی و شیرینییەوە تامی تایبەتیی خۆی هەیە و چەند مادەی گرنگی تێدایە. پیاز یەكێكە لەو كەرەستانەی دەتوانی بە كاڵی، سوركراوەیی، لەناو فرن و بەكوڵاوی بخورێ. ئەمە لەلایەك، لەلایەكی ترەوە لەگەڵ زەڵاتە و نانخواردنی جۆراوجۆر، وەك شۆربا و سوپ، دەخورێ .

پیاز لە خێزانی سیر و قورەدەو، خلیسكەو شەلۆتە، زیاتر لە ٦٠٠ جۆری بەهارەتی جیاواز هەیە لە ئەوروپا، ئەمریكا، شیمالی ئەفریقا لەگەڵ ئاسیا بۆ زانیاری هەندێك لە دارو درەختەكان و سەوزە بەكاردێت بۆ ئەوەی بكرێتە ناو خواردنەوە بۆ ئەوەی تامی خۆش بكەت، بەڵام بیرت نەچێت زیاتر لە ١١٩ دەرمان لە نەبات دروست ئەكرێن و پاشان دێتە دەرمان خانەكان و نەخۆشخانەكان بۆ ئەوەی خەڵكی پێ چارەسەر بكرێت، ئەوەی كە زۆر گرنگە ئەمەوێت بەسی بكەم لە پیازە كاریگاریەكی زۆر باشی هەیە  بۆ دژبە هەندێك لە میكرۆبەكان وەك Bacillus, Salmonella, E,coli

ئه‌م بابه‌ته 679 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:37:04/07/2014