ئەمڕۆ كۆمیتە 11 كەسییەكە بۆ چاكسازی كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ كۆمیتە 11 كەسییەكە بۆ چاكسازی كۆدەبێتەوە

 
خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

بڕیاڕە ئەمڕۆ كۆمیتە 11 كەسییەكە كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنێتی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ كاركردنیان، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش رایدەگەیێنێت، تا ئێستا پارتی نوێنەری خۆی دیاری نەكردووە.

د.بەختیار شاوێس بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەهۆی دروستبوونی بوونی كێشە لەلایەن هاوپەیمان نیشتمان، كۆبونەوەكەی دوێنێ، ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە دیاریكردنی نوێنەرانی كورد لەو كۆمیتەیە، ئەندامەكەی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكرایكرد، ئێمە خالید شوانیمان وەك نوێنەری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دیاری كردووە.

وتیشی، تا ئێستا نازانرێت نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان كێیە.

دوێنێ بە فەرمی فراكسیۆنی پارتی نوێنەرایەتی خۆیان بەخشیە فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی بەڵام رەتیان كردەوە.

پاش كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكە و فراكسیۆنە كوردیەكان، كۆمیتەیەكی 11 كەسیان دامەزراند و ئەركیان بەدواداچوونە بۆ جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانی چاكسازی و گۆڕانكاریی لە كابینەی حەیدەری عەبادی.


ئه‌م بابه‌ته 566 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:41:23/03/2016