بزانە لە موسڵ داعش چی بە منداڵان دەكات

بزانە لە موسڵ داعش چی بە منداڵان دەكات


خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایدەگەیێنێت، توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی مەشق و راهێنان بە منداڵانی عێڕاقی و سوری تەمەن هەشت ساڵ و بەرەو ژوور دەكەن، بۆ ئەوەی هێرشی خۆكوژیان پێ ئەنجامبدەن و شەڕیان پێبكەن هەتا دەكوژرێن.

سیروان بارزانی فرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، لە شاری موسڵ پتر لە دوو یان سێ بنكەی گەورەی مەشق و راهێناپێكردن هەن.

بەكارهێنانی منداڵان لە لایەن چەكدارانی داعش وەك سەرباز، شەڕی رزگاركردنی موسڵ بگرە مەترسیدارتر دەكات بە بەراورد لەگەڵ شەڕەكانی پێشودا، واتا كۆنترۆڵكردنەوەی دووهەم گەورەترین شاری عێراق كە بۆ ماوەی دوو ساڵە لە ژێر دەستی گروپی دەوڵەتی ئیسلامیدایە.

سیروان بارزانی ئاشكراشیكردووە، هێزەكانی پێشمەرگە بەمدوایانە لاوێكی تەمەن 15 ساڵیان دەستگیر كردبوو كە لەلایەن داعشەوە كرابووە سەرباز.


ئه‌م بابه‌ته 629 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:32:23/03/2016