تەنها نەورۆزی ئەمساڵ 169 كەس گیانیان لەدەست داوە

تەنها نەورۆزی ئەمساڵ 169 كەس گیانیان لەدەست داوە


خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

لەگەڵ هاتنەوی نەورۆزی ئەمساڵ لە ئێران 169 كەس بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەسكەندەر موئمینی جێگری فەرماندەی هێزە رێكخراوەكانی ئێران رایگەیاند، لە رۆژانی پشووی نەورۆز دەتوانین بڵێین هەموو كاتژمێرێك لەنێو شەقامەكانی ئێران كەسێك گیانی لەدەست داوە.

ناوبراو بۆ راگەیاندنەكانی ئێران وتیشی، هۆكارەكانی پێكدادانی ئۆتۆمبێل بەهۆی پشتگوێ خستنی رێنماییەكانی پۆلیسی هاتوچۆیە لەكاتی شۆفێریدا.

ئاشكراشیكرد، بەشێكی زۆری ئەوانەی پێكدادانەكان ئەنجام دەدەن ئەوانەن كە خەویان دێت و بەڵام ئۆتۆمبێلەكانیان لێدەخوڕن.

شەقامەكانی ئێران یەكێكن لە ئەو شەقامانەی جیهان كە زۆرترین پێكدادانیان تێدایە و ساڵانە بە سەدان پێكدادان لە ئێران روودەدات و هەزاران ئێرانی گیان لەدەست دەدەن.


ئه‌م بابه‌ته 487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:30:23/03/2016