ئەمەریکا دانی بە بوونی تۆپخانەیەکدا دەنێت لە باکوری عێراق

ئەمەریکا دانی بە بوونی تۆپخانەیەکدا دەنێت لە باکوری عێراق


خەڵك- بەشی هەواڵ

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە ئاشکرا رایگەیاند، لە بوونی بنکەی تۆپخانەیەکدا لە باکوری عێراق کە لە لایەن 200 سەربازی مارینی ئەمەریکی بەرێوە دەچێت.

ئاشکرا کردنەکە پاش کوشتنی مارین لویس کاردین و بریندار کردنی چەندین کەسانی تر هاتووە لە بنکەکەدا لە لایەن شەرکەرانی دەوڵەتی ئیسلامیەوە.

وتەبێژی پنتاگۆن کۆڵۆنیڵ ستیڤ وارن وتی: "بنکەکە بوەتە پێداویستیەک لە کاتێکدا هێزەکانی ئاسایشی عێراقی خۆیان کۆدەکەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی موسڵ کە لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیراوە".

وارن ئاماژەی دا، ئێستا هەزاران لە راهێنەران و راوێژکارانی تریش بە پاڵپشتی فرۆکەکانی هاوپەیمانان بە رێبەرایەتی وڵاتە یەکگرتووەکان لە بنکەکەدان ، کە ئاماژەیەکە بە بەشداربوونی قووڵی وڵاتە یەکگرتووەکان هەر لە ساڵی 2014 وە لە شەری دژ بە دەوڵەتی ئیسلامیدا لەعێراق


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:08:32:23/03/2016