بڕیاری دەستگیركردن بۆ 18 وەزیر دەردەچێت

بڕیاری دەستگیركردن بۆ 18 وەزیر دەردەچێت


خەڵك-

دەستەی دەستپاكی گشتیی لە عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرای كرد، بەتۆمەتی گەندەڵی لە ساڵی 2015 ـدا، بڕیاری دەستگیركردن بۆ 18 وەزیر و زیاتر لە دوو هەزار و 700 بەرپرسی ئەو وڵاتە دەركراوە.

حەسەن یاسری، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی گشتیی لە عێراق، لە میانی كۆنگرەیەكدا راپۆرتی ساڵانەی دەستەكەی بۆ ساڵی 2015 رایگەیاند، ئەو فەرمانانە كە دادگای دەستپاكی بۆ دەستیگركردنی بەرپرسان بەتۆمەتی گەندەڵی دەریكردووە گەیشتووەتەوە 2 هەزار و 719 فەرمان كە لەو ژمارەیە 772 یان جێبەجێكراون و هەزار و 114 فەرمانەكەی دیكە هێشتا جێبەجێ نەكراون.

یاسری دەشڵێت، ئەوان بەرپرسیار نین لەوەی 114 فەرمانی دەستگیركردنەكە جێبەجێ نەكراون. بەپێی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لە ساڵانی رابردوودا، عێراق زیاتر لە نێو ئەو وڵاتانەیە كە گەندەڵی تێدا دەكرێت. یاسری باس لەوەشدەكات، فەرمانی دەستگیركردن بۆ 18 وەزیر و خاوەن پلەدارە تایبەتەكان كە 100 كەس دەبن، دەركراوە.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی گشتیی ئاماژە بەوەشدەكات، هەتا ئێستا ئەو پرس و دۆسیانە كە لە رووی گەندەڵییەوە پەیوەستن بە داد و تەندروستی، گەیشتووەتە 13 هەزار دۆسیەو 15 پرس كە هەتا ئێستا 8 هەزار و 464 یان یەكلایی كراونەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 1126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:27:23/03/2016