مانگانە (50) ملیۆن دینار بۆ حكومەت دەگەڕێنرێتەوە

مانگانە (50) ملیۆن دینار بۆ حكومەت دەگەڕێنرێتەوە



گەرمیان  - شەرمین عەلــــی

لەپێناو كەمكردنەوەی خەرجییەكان، ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگانەی كە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بینای تایبەت بە خۆیان نیە لە بینای دام و دەزگاكانی تردا جێدەكرێنەوە، بەو شێوەیەش مانگانە (50) ملیۆن دینار بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.
 
هەڤاڵ ئیبراهیم، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەبڕیاری حكومەت و لەچوارچێوەی هەنگاوەكان بۆ كەمكردنەوەی خەرجیەكان بەهۆی قەیرانی داراییەوە، ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگانەی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە بینای كرێدان، لە بینای بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی تردا جێكراونەتەوە.
 
ڕونیشیكردەوە، بەو هۆیەوە مانگانە نزیكەی (50) ملیۆن دینار بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 859 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:04:23/03/2016