هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی "بێ توانا" وەسف دەكرێن

هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی "بێ توانا" وەسف دەكرێن


خەڵك- هۆشیار عەلی

بەهۆی ئەو پشێوەیەی، كە لە چاڤی لاند ڕوویدا، شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی پڕۆژەكە و گروپی كۆمپانیاكانی نالیا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی نەك تەنها ناتوانن وڵات بەڕێوەبەرن، بەڵكو ناتوانن سلێمانیش بەڕێوەبەرن.

لای خۆیەوە، دانا جەزا ؛سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی؛ لە وەڵامی قسەكانیدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو كەسێكی ئازادە و ئەوەی وتویەتی ڕای خۆیەتی و پێی وایە ئەو دەزگایانەی سلێمانی لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا نین، بەڵام دەبێت لە لێكۆڵینەوەدا دەربكەوێت كێ‌ كەمتەرخەم بووە.

باسی لەوەشكرد، قسەكردن بە شێوەیەكی گشتی شتێكی باش نییە، لە كاتێكدا زۆر ڕووداوی تر ڕوویداوە و دەزگا ئەمنییەكانی شارەكە  توانیویانە كۆنترۆڵی بكەن و ڕێگری لە هەر مەترسیەك بگرن.

وتیشی: "وەك لیژنەی ناوخۆ و ئەمنی لێكۆڵینەوەی خۆمان دەكەین لەسەر ڕووداوەكە، بەڵام ئەوان تا ئێستاش ئەنجومەنیان ئاگادار نەكردووەتەوە لە بەدواداچون و دەست بەجێ‌ پەنایان بۆ دادگا بردووە".

ئەوەشی خستەڕوو، وەفدێكی ئەنجومەن، بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ ئەبوبەكر ؛سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی؛ سەردانی چاڤی لاند دەكەن بۆ ئەوەی لە نزیكەوە زانیاری وەربگرن.


ئه‌م بابه‌ته 807 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:59:22/03/2016