داوای كۆبوونەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران دەكرێت

داوای كۆبوونەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی هەماهەنگی لەگەڵ خۆپیشاندەران، داوای كۆبوونەوە و لێكتێگەیشتن لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەرانی ناوچەی سەوز دەكات و داواش دەكات داواكارییەكانیان بە ڕەسمی بەرزبكەنەوە.

یونادم كەنا ؛ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی لەگەڵ خۆپیشاندەران؛ ڕایگەیاند، بە ڕەسمی داوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەرانی بەردەم ناوچەی سەوز كردووە و چاوەڕوانی وەڵامن.

ئاماژەی بەوەشدا، لە كۆبونەوەكەدا داوا لە نوێنەری خۆپیشاندەران دەكەن داواكارییەكانیان بەشێوەیەكی ڕەسمی و بە هاوبەشی سەرجەم لایەنە بەشداربووەكانی خۆپیشاندان ئامادە بكەن، تا لیژنەكەیان بیگەیەنێتە هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكەی كۆمار و یاسادانان و جێبەجێكردن.

بە وتەی كەنا، سەرجەم لایەنەكان دەزانن داواكاری خۆپیشاندەران چییە، كە چاكسازییە و هەموانیش پشتیوانی دەكەن، بەڵام ئەوەی كە ماوەتەوە میكانیزمەكانی چاكسازین و پێویستە كات بدرێتە لایەنەكان تا پڕۆژەكانیان جێبەجێبكەن بەتایبەت پێكهێنانی حكومەتی تەكنۆكرات.


ئه‌م بابه‌ته 581 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:44:22/03/2016