عێراق داوای هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

عێراق داوای هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

عێراق، نەتەوە یەكگرتووەكان لە چاكسازییەكانی ئاگاداردەكاتەوە و نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەڵێنی پشتیوانی بە سەرۆك وەزیران دەدات.

لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ یان كۆبیش ؛نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق؛ حەیدەر عەبادی ؛سەرۆك وەزیرانی عێراق؛ وردەكاریی پڕۆژەی چاكسازی ڕوونكردەوە و داوای پشتیوانی كرد بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

هاوكات نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، بەڵێنی بە حكومەتی عێراقدا پشتیوانی تەواوی چاكسازییەكان بكەن، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا.

هەروەك ئامادەیشی نیشاندا داوا لە پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بكەن تا ڕۆڵی ڕاوێژكاریی ببینن بۆ حكومەتی عێراق لەپێناو چاكسازی ئیداریدا.

ئەو داوایەی عەبادی لە نەتەوەیەكگرتووەكان لەكاتێكدایە، لە ناوخۆی عێراق بەرهەڵستی بەشێك لە پرۆگرامی چاكسازی دەكرێت و چەند رۆژێك بەسەر دوا وادەی لایەنە سیاسییەكاندا تێپەڕی بۆ پێشكەشكردنی ناوی وەزیرانی تەكنۆكرات، بەڵام ناوەكان رادەستی عەبادی نەكراون.


ئه‌م بابه‌ته 421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:33:22/03/2016