لە بەعشیقە داعش هێرشی كردە سەر سوپای توركیا

لە بەعشیقە داعش هێرشی كردە سەر سوپای توركیا


خەڵك- ئومێد حسێن

لە شارۆچكەی بەعشیقەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، چەكدارانی داعش هێرش دەكەنە سەر سەربازگەیەكی سوپای توركیا و هێرشەكەیان تێكدەشكێنرێت.

ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازیەوە بڵاویكردەوە، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان كردۆتە سەر سەربازگەیەكی سوپای توركیا لە شارۆچكەی بەعشیقە.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەو هێزەی توركیا، كە ماویەكە لەوێ‌ جێگیر بوون بەرپەرچی هێرشكەیان داوەتەوە و تێكیان شكاندووە.

ئەو سەرچاوە سەربازیە جەختیشی كردۆتەوە، كە سوپای توركیا چەند ئامانجێكی ڕێكخراوەكەیان لەسەر سنوری توركیا كردۆتە ئامانج.



ئه‌م بابه‌ته 493 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:27:22/03/2016