بەوێنە؛ ڕووداوێكی هاتوچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە

بەوێنە؛ ڕووداوێكی هاتوچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە


خەڵك- ئومێد حسێن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە لە ڕووداوێكی هاتوچۆی دڵتەزێندا لەسەر ڕێگای كەلار- خانەقین سێ منداڵ گیانیان لەدەست دا.

نەقیب كارزان مەجید ؛وتەبێژی هاتوۆچی گەرمیان؛ لە ئەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، لەسەر ڕێگای كلار - خانەقین و له نزیك گوندی تۆپ عەسكەر دوو ئۆتۆمبیل له جۆری (جێب شیرۆكی - شۆفیرلێت) پێكیاندا داوە.

ئاشكراشی كردووە، لەئەنجامی پێكدادانەكەدا دوو منداڵ و مێردمنداڵێك له ناو ئۆتۆمبیلی شۆفیرلێت گیانیان لەدەستداوە و باوك و دایكیشیان بەسەختی بریندار بوون، لەهەمان كاتدا شۆفێری جێب شیرۆكیش بریندار بووە.

به پێی زانیارییەكانی تیمی هاتووچۆ، هۆكاری ڕووداوەكه ئۆتۆمبێلی جێب شرۆكی بووە، كه شۆفێرەكەی كۆنتڕۆلی لەدەستداوە.

جەختیشی كردۆتەوە، جگه لە زیانە گیانیەكان، زیانی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە.






ئه‌م بابه‌ته 582 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:17:22/03/2016