نەجمەدین كەریم پارەی نەوتی كەركوكی ئاشكرا كرد

نەجمەدین كەریم پارەی نەوتی كەركوكی ئاشكرا كرد


خەڵك ــ بەهمەن محەمەد

پارێزگاری كەركوك، پارەی پترۆدۆلاری نەوتی كەركوك ئاشكرا دەكات، دەشڵێت: "پێویستە هەرێم پابەندبێت بە شایستە داراییەكانی كەركوكەوە".
 
نەجمەدین كەریم ؛پارێزگاری كەركوك ؛لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووەK ئەو پارەیە ئاشكرا دەكات، كە حكومەتی هەرێم وەك پارەی پترۆدۆلار داویەتییە پارێزگاكە، داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات پابەندی ئەو شایستە داراییانەبێت، كە لە پارەی پترۆدۆلار بەر كەركوك  دەكەوێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی پارێزگاری كەركوك، هەرێم بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەك پارەی پترۆدۆلار داوەتە پارێزگاكە، بڕیاریشە بۆ وەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكان خەرج بكرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ و ئیدارەی كەركوك، هەرێمی كوردستان نەوتی كەركوك ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكات لەبەرامبەریشدا ڕۆژانە بڕی 150 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە كۆمپانیای سۆمۆ و پارەی پترۆ دۆلاریش بۆ كەركوك خەرج دەكات.


ئه‌م بابه‌ته 658 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:41:22/03/2016