قائیمقام داوایەك ئاڕاستەی چاڤی لاند و هاوڵاتیان دەكات

قائیمقام داوایەك ئاڕاستەی چاڤی لاند و هاوڵاتیان دەكات


خەڵك ــ بەهمەن محەمەد

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوەكان لەسەر ڕووداوەكەی چاڤی لاند بەردەوامە، دەشڵێت": داوا لە چاڤی لاند و لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە هەر بەڵگەیەكیان لایە پێشكەشی لیژنەی لێكۆڵینەوەی بكەن".

بەختیار عەبدولرحمان ؛قائیمقامی سلێمانی؛ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لێكۆڵینەوەكان لەسەر ئاڵۆزییەكانی چاڤی لاند بەردەوامە، ئەمڕۆش لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی داوای لە ئیدارەی چاڤی لاند كردووە هەر بەڵگەیەكیان لایە پێشكەشی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بكەن.

وتیشی: "تائێستا هیچ كەسێك نەگیراوە، چونكە چاوەڕێی كۆكردنەوەی بەڵگەكان دەكەین، پاشان ئەو كەسانەی بەڵگەكانیان لەسەر ساخ دەبێتەوە لەڕێگای دادوەرەوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەردەكرێت".

قائیمقامی سلێمانی داواشی كرد هەركەس و لایەنەێك، كە بەڵگەی لایە پێشكەشی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بكات.

لەڕۆژی 20/3/2016 لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی جەماوەری گەورە، كە بۆ سێ‌ هونەرمەندی میللی ڕێكخرابوو لە چاڤی لاند شەڕ و پشێوی دروست بوو، بەوتەی بەرپرسانی نالیاش زیانی ملیۆنان دۆلار لە چاڤی لاند و كۆمپانیای بابیلۆن كەوتووە، كە ئەركی بەڕێوەبردنی ئاهەنگەكەی لە ئەستۆدابووە.


ئه‌م بابه‌ته 554 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:30:22/03/2016