تونس باری نائاسایی بۆ 3 مانگ درێژكردەوە

تونس باری نائاسایی بۆ 3 مانگ درێژكردەوە


خەڵك- ئومێد حسێن

سەرۆكایەتی كۆماری تونس بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی باری نائاسایی بۆ ماوەی 3 مانگی دیكە.

دوای ئەوەی لە 24-11-2015 هێرشێكی خۆكوژی كرایە سەر كەژاوەی ئۆتۆمبێلەكانی گاردی كۆماری لە ناوەڕاستی پایتەختی تونس، سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە بڕیاردا بە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بۆ ماوەی 4 مانگ.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرۆكایەتی كۆماری تونس لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، كە "سەرۆك سبسی دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی باری نائاسایی بۆ 3 مانگی دیكە".

ڕاشیگەیاند، كە بڕیارەكە لە سبەینێ‌ 23ی ئازار-ەوە دەچێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

ئەم بڕیارەی سەرۆكایەتی كۆماری تونس دوای ئەوەدێت، كە 15 ڕۆژ پێش ئێستا هێرشێكی خۆكوژی دیكە كرایە سەر ناوچەی بنقردان لەسەر سنوری لیبیا.



ئه‌م بابه‌ته 429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:12:22/03/2016