لە بەشیر؛ هێزی ئاسمانی عێراق، داعش بۆردومان دەكات
خەڵك – بەشی هەواڵ
هێزی ئاسمانی عێراق گوندی بەشیر لە باشوری كەركوك بۆردومان دەكات و بەپێی سەرچاوەكانیش جگە لە خاپوركردنی مۆڵگەكانیان، چەندین تیرۆریستی داعش كوژراون.
سەرچاوەیەك لە هێزی ئاسمانی عێراق ئاشكرای كرد، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، هێزی ئاسمانی عێراق لەڕێگەی چەند كۆپتەرێكی جەنگییەوە مۆڵگە و بارەگاكانی داعشی لە گوندی بەشیری نزیك ناحیەی تازە لە باشوری كەركوك بۆردومان كردووە و زیانی زۆر بەو گروپە تیرۆریستییە گەیشتووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە، كە پشتیان بە زانیاری هەواڵگری بەستووە و جگە لە كوژرانی چەندین تیرۆریست، چەند مۆڵگەیەكی ئەو گروپەیان خاپوركردووە.
ئهم بابهته 534
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:01:22/03/2016