لە باكوری كوردستان؛ دەیان سەرباز و گەریلا كوژران

لە باكوری كوردستان؛ دەیان سەرباز و گەریلا كوژران


خەڵك – بەشی هەواڵ

شەڕ و پێكدادانە چەكدارییەكان لە باكوری كوردستان بەردەوامە و سوپای توركیاش كوژران و برینداربوونی چەند سەربازێكی ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە ناوچەكانی هەكاری و ماردین و شرناخ، سەربازێك كوژراوە و 6 سەربازیش برینداربوون، كە باری تەندروستی یەكێكیان ناجێگیرە.

بەپێی هەمان بەیاننامە، 23 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ش كوژراون، كە زۆرینەیان لە ماردین بوون.

دوا شكستی پڕۆسەی ئاشتی، شەڕ و پێكدادانی گەریلاكانی پەكەكە و هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە باكوری كوردستان سەریهەڵدا و ڕۆژانە ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری ڕوودەدەن، سوپای توركیاش بۆ ڕاوەدونانی گەریلاكان ڕۆژانە ئۆپەراسیۆنی سەربازی فراوان ئەنجام دەدات.


ئه‌م بابه‌ته 541 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:37:22/03/2016