بەڤیدیۆ؛ تەقینەوەكانی بڕۆكسل، مۆگرێنی دەگرێنێت

بەڤیدیۆ؛ تەقینەوەكانی بڕۆكسل، مۆگرێنی دەگرێنێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمسیاری باڵای یەكێتی ئەوروپا لەكاتی باسكردنی هەواڵی تەقینەوەكانی بڕۆكسل دەست دەكات بە گریان و كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بەجێدەهێڵێت.

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە كەناڵە جیهانییەكان بڵاویان كردووەتەوە، لەكاتی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە عەمانی پایتەختی ئوردن، فیدریكا مۆگرێنی ؛كۆمسیاری باڵای یەكێتی ئەوروپا؛ كاتێك باس لە تەقینەوەكانی بڕۆكسل دەكات، دەست دەكات بە گریان.

هەربەپێی گرتە ڤیدیۆییەكان، مۆگرێنی ناتوانێ‌ بەردەوام بێت لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكە و هۆڵەكە جێدەهێڵێت.

بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، 3 تەقینەوە بڕۆكسلی- پایتەختی بەلجیكایان هەژاند، كە بە دڵی ئەوروپا دادەنرێت و دەیان كەس كوژران و بریندار بوون، رێكخراوی تیرۆریستی داعشیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە ڕاگەیاند.


ئه‌م بابه‌ته 1030 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:44:22/03/2016