گەریلا سەربازێكی توركیا دەكوژن

گەریلا سەربازێكی توركیا دەكوژن


   خەڵك- ئامەد حەسەن

 سوپای توركیا ئاشكرای كرد، كە ئەمڕۆ سێ شەممە سەربازێكیان بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە شارۆچكەیەكی نزیك سنوری سوریا كوژراوە.

  سوپای توركیا راشیگەیاندووە، كە لە ماوەی 24 كاتژمێردا شەش سەربازی دیكەی سوپا بریندار بوون.

سەدان سەرباز و ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی توركیا و چەكدار و خەڵكی بێ تاوان لە شاری نسیبینی باكوری كوردستان كوژراون لەو كاتەی ئاگربەست لە نێوان توركیا و پەكەكە هەرەسی هێنا.


ئه‌م بابه‌ته 487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:11:22/03/2016