بەغدا دەستپێشخەری بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركوك دەكات

بەغدا دەستپێشخەری بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركوك دەكات


   خەڵك- ئامەد حەسەن

 وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ سێ‌ شەممە رایگەیاند، هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لە بۆری هەرێم- توركیاوە دەست پێ ناكاتەوە، تاكو رێككەوتنێك لە نێوان هەولێر  و بەغدا لە سەر ئەم پرسە نەكرێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، عادل عەبدول مەهدی وتویەتی، دوو بژاردە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كەركوك هەن، ئەوانیش گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی پێشووی نێوان بەغدا و هەرێم یان رێككەوتنێكی نوێ.

پێشتر حكومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی كەركوكی لە رێگەی بۆری هەرێم- جیهانەوەدا، بەهۆی ئەوەی هەرێم هیچ بڕە پارەیەكی بۆ بەغدا نەگەڕاندووەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 490 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:01:22/03/2016