خامنەیی لەسەر مالكی هۆشداری دەداتە سەركردەكانی عێراق

خامنەیی لەسەر مالكی هۆشداری دەداتە سەركردەكانی عێراق


خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی وەتەنی سعودییە بڵاویكردەوە، عەلی خامنەی لە نامەیەكدا هۆشداری توندی داوەتە هەندێك لە بەپرسانی عێراق سەبارەت بە دادگایكردنی نوری مالكی.

رۆژنامەكە، باسی لەوەكردووە، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەو سەركردانەی ئاگاداركردۆتەوە دوربكەنەوە لە باسكردنی پرسی دادگاییكردنی مالكی.

نوری مالكی تائێستا لەسەر هەردوو پرسی كەوتنی موسڵ و سەربازگەی سپایكەر بانكی لیژنەی لێكۆڵینەوە كراوە و باس لەوەشكراوە لەسەر دانانی ناوی ساختەیش لە ریزەكانی هێزە ئەمنی و سەربازییەكاندا جارێكی تر بانگهێشتبكرێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامە، دوای نامەكە مەرجەعی شیعەكانی عێراق عەبادی ئاگاداركردۆتەوە بەردەوام بێت لە چاكسازییەكانی و هیچ هۆشدار و هەڕەشەیەك لەبەرچاو نەگرێت، وەك ئاماژەكردنێك بۆ ئەو ئاگاداركردنەوەیە.


ئه‌م بابه‌ته 367 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:54:22/03/2016