لەمەودوا فەیسبوك رۆڵی بانك دەگێڕێ

لەمەودوا فەیسبوك رۆڵی بانك دەگێڕێ


خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

بەكاربەرانی فەیسبوك لە ئەمریكا لە ئایندەدا دەتوانن بە سوود وەرگرتن لە كارتی بانكی، پارە بۆ یەكتر بنێرن.

ئاژانسی (بی بی سی نیوز) بڵاویكردەوە، بەكاربەرانی فەیسبوك دەتوانن لەكاتی ناردنی نامەكانیان لەسەر نیشانەی دۆلار كلیك بكەن و دواتر ئەو رێژە پارەی كە دەیانەوێ بینێرن بنوسن.

بەكاربەرانی فەیسبوك بۆ دڵنیابوون لە ناردنی پارەكەیان دەبێت تایبەمەندیەكانی كارتی بانكی دابین بكەن و پێویستیشە هەمیشە حسابەكانیان پارەی تێدا بێت.

فەیسبوك بەڵێن دەدات پارێزگاری لە زانیارییەكانی بەركابەرانی بكات و ژمارەی ئەو كەسانەی كە لانی كەم لە مانگێكدا یەكجار فەیسبوك بەكار دەهێنن 1.23 ملیار كەسن، فەیسبوك بە گەورەترین تۆڕی كۆمەڵایەتیی جیهانی دادەنرێت.


ئه‌م بابه‌ته 1483 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:08:22/03/2016