وێنە: یەكەم ڕۆژی بەهار بەپیسكردنی ژینگە دەستیپێكرد

وێنە: یەكەم ڕۆژی بەهار بەپیسكردنی ژینگە دەستیپێكرد


 خەڵك- بەشی هەواڵ

بە هۆی بۆنەكانی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی كە هاوكاتن لەگەڵ یەكەم ڕۆژی بەهار، هاوڵاتیانێكی زۆر ڕوو لە سەریرانگاو ناوچە جیاجیاكانی كوردستان دەكەن، بۆ ئەمساڵ وێڕای چەندین هەوڵی ڕێكخراوەكانی بواری ژینگە پارێزی، بەڵام كەمتەرخەمی هاوڵاتیان لە سەیرانگاكاندا بەدی كراو شوێنی حەوانەوەی خۆیان و هاوڵاتیانیان لە پیس بوون نەپاراست.

بە پێی ئەو وێنانەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە بۆ تۆڕی میدیایی خەڵك ڕەوانە كراون، چەندین ڕێكخراو خۆ بەخشانە ڕێنمایی ژینگەیی و كیسی نایلۆنیان بۆ گلدانەوەی پاشەڕۆ داوەتە هاوڵاتیان، بەڵام زۆر بوون ئەوانەی كە گوێیان بە ڕێنمایی و پاڕاستنی ئەو ناوچانە نەداوە كە ڕوویان تێكردوون.


ئه‌م بابه‌ته 1331 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:39:22/03/2016