تەقینەوەیەكی دیكە لەنزیك بارەگای یەكێتی ئەوروپا روویدا

تەقینەوەیەكی دیكە لەنزیك بارەگای یەكێتی ئەوروپا روویدا

 
خەڵك- ئامەد حەسەن

 تەقینەوەیەكی دیكە دوای دوو تەقینەوەكەی فڕۆكەخانەی برۆكسێل لە نزیك بارەگای یەكێتی ئەوروپا لەو شارە وێستگەیەكی شەمەندۆفێری كردە ئامانج.

لە دوو تەقینەوەكەی فڕۆكەخانەی برۆكسێلدا زیاتر لە 10 كەس كوژران و 30 كەسی دیكەش بریندار بوون.

هەر بەم هۆیەوە فڕۆكەخانەی برۆكسێل داخرا و سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانە و شەمەندۆفێر راگیردران.

بە پێی زانیارییەكان تەقینەوەكانی نێو فڕۆكەخانەی برۆكسێل خۆكوژی بوون.

لەلایەكی دیكەوە دەسەڵاتدارانی بەلجیكا ئەوپەڕی ئامادەباشیان لە سەرانسەری وڵات راگەیاند.


ئه‌م بابه‌ته 409 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:30:22/03/2016