كۆمكاری عەرەب فیدراڵی رۆژئاوای كوردستان رەتدەكاتەوە

كۆمكاری عەرەب فیدراڵی رۆژئاوای كوردستان رەتدەكاتەوە


خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

كۆمكاری عەرەب دژایەتی خۆی لەگەڵ بڕیاری كوردەكانی سوریا بۆ ڕاگەیاندنی سیستەمی فیدڕاڵی لە باكووری ئەو وڵاتە دەبڕی.

كەناڵی تەلەفزیۆنی مەنار بڵاویكردەوە، كۆمكاری عەرەبی دژی ڕاگەیاندنی فیدڕاڵیزمن لەلایەن كوردەكانی سووریا.

هاوكات لەگەڵ دانوستانی ئاشتی سوریا كە لە ژێنێڤ بەرێوەدەچێت، كوردەكانی سوریا لە كۆتایی حەفتەی ڕابردوودا هەواڵیان دا سیستەمی فیدڕاڵی بۆ باكوری سوریا ڕابگەیەنن كە خۆی لە كانتۆنەكانی كۆبانی، جزیرە و عەفرین دەبینێتەوە.

ئەم بڕیارەی كوردەكان دژایەتی دەوڵەتی سوریا، روسیا، توركیا و ئەمریكای بەدواوە بووە.


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:50:22/03/2016