لە وەرزی زستان 9 هەزار كەس لەم وڵاتە گیانیان لە دەستداوە

لە وەرزی زستان 9 هەزار كەس لەم وڵاتە گیانیان لە دەستداوە



خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

9 هەزار كەسی بەریتانیا لە زستانی رابردوو بەهۆی بەسەربردنی ژیان لە خانوە ساردەكاندا گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی لەندەن كە دوێنێ دوو شەممە بڵاوكرایەوە، 9 هەزار كەسی بەریتانی لە زستانی ساڵی رابردوو بەهۆی بەركەوتن و بەسەربردنی ژیانێكی ناڕەحەت و سارد لە خانووەكانیان گیانیان لەدەست داوە.

ئاژانسی ئیرنا بڵاوی كردەوە، لە زستانی ساڵی رابردوو لە بەریتانیا 43 هەزار و 900 كەس كۆچی دواییان كردووە، كە مەرگی (یەك لەسەر پێنجیان) بەهۆی سەرما و سۆڵەوە بووە.

كۆلێژەكانی زانكۆی لەندەن دەڵێن، ئەمە بەرزترین رێژەی مردنە لە خانووە ساردەكان بە بەراورد بە 15 ساڵی رابردوو هەژمار دەكرێت.

خراپترین ئاماری پەیوەندیدار بەم بابەتەوە لە وەرزی زستاندا لە بەریتانیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1999-2000 كە لەو ساڵەدا 48 هەزار و 440 كەس لە بەریتانیا كۆچی دواییان كردووە.

بەپێ وتەی لێكۆڵەرەوانی ئەم زانكۆیە، ژیان لە خانوە ساردەكان دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشی ترسناكی وەك تەنگەنەفەسی و نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك و زیاتریشیان بكات.

رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە بەریتانیا پێش ئەمە هۆشدارییان داوە كە ئەم رێژەیە بەرەو زیاتر دەڕوات و ئەمەش دەگێڕنەوە بۆ كەمی سوتەمەنی بۆ هاوڵاتیان لەلایەن حكومەتەوە و ئەمەش وایكردووە زۆرێك لە ماڵەكان دەست بە سوتەمەنییەوە بگرن و سیستەمی گەرمیەكانیان لەماڵەوە بكوژێننەوە.

گروپی خێرخوازی (ئەیج) رایدەگەیێنێت، هەڵسەنگاندن كراوە، كە خەرجی هەژاری لەم وڵاتەدا ساڵانە پێویستی بە 1.3 ملیار پاوەندە.


ئه‌م بابه‌ته 418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:48:22/03/2016