هێزە هاوبەشەكان چاوەڕوانی كاتژمێری سفرن بۆ شەڕی موسڵ
خەڵك- بەشی هەواڵ
نەجم جبوری فەرماندەی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ رایگەیاند، بۆمبباران كردن و تۆپبارانی بنكەكانی داعش لە موسڵ بەردەوام دەبێت و چاوەڕوانی كاتژمێری سفریش دەكەن بۆ دەستپێكردنی شەڕی موسڵ.
جبوری لەدیدارێكی ئاژانسی هەواڵی فارس نیوزدا باسی لەوەكرد، بۆردومانەكان بەردەوام دەبن و دواتر فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیار لە بەشداری هێزە بەشدارەكان دەدات و هێرشی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەستپێدەكات.
فەرماندەی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ ئاشكرای كرد، جگە لە سوپای عێراق چەكدارانی هۆزەكانی موسڵ و پێشمەرگە و حەشدی شەعبیش بەشداری كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەكەن.
وتیشی:" هێرشەكان بۆ سەر داعش تا باشوری شاری موسڵ دەگرێتەوە، مەبەستی هێرشەكانیش بۆ كوشتن و راونانی سەركردەكانی داعشە".
سەبارەت بە كاتی دەستپێكردنی هێرشی زەمینی ئەو فەرماندەیە ئەوەی خستەڕوو، هێرشی زەمینی تائێستا دەستی پێنەكردووە و چاوەڕوانی كاتژمێری سفر دەكەن.
پێشتر هەریەكە لە حەیدەر عەبادی و وەزیری بەرگری عێراق رایانگەیاندبوو، كە پێشنیوەی یەكەمی ئەمساڵ شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەستپێدەكات.
ئهم بابهته 730
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:48:22/03/2016