دایكی سەرۆك كۆماری ئێران كۆچی دوایی كرد

دایكی سەرۆك كۆماری ئێران كۆچی دوایی كرد


خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

ئەمڕۆ خاتوو سەكینەی دایكی حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە تەمەنی 90 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

كەناڵی پرێس تی ڤی بڵاویكردەوە، دایكی سەرۆك كۆماری ئێران، كە لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی پیریی و تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەكان خەوێندرابوو كۆچی دوایی كرد.

جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و ئارنست مونیز وەزیری ووزەی ئەمریكا، كە بەهۆی وتوێژەكانی ئێران و ئەمریكا لە سویسران، سەبارەت بە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی روحانی پەیوەندیان بە حسێن فەرەیدونی برای و راوێژكاری روحانی كرد.

حسێن فەرەیدون لەبەر كۆچی دوایی دایكی ناچار بوو سویسرا جێبهێڵێت و بەرەو ئێران بگەڕێتەوە.

خاتو سەكینە لەگەڵ كچەكانی لە پارێزگای سمنان ژیانی بەسەر دەبرد كە سەرۆك كۆماری ئێرانیش خەڵكی ئەو پارێزگایە.


ئه‌م بابه‌ته 370 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:11:22/03/2016