ئاماری فەرەنساییەكانی نێو داعش بڵاوكرایەوە

ئاماری فەرەنساییەكانی نێو داعش بڵاوكرایەوە


خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئامارێكی هەژێنەری لە ئەندامێتی 600 هاوڵاتی وڵاتەكەی لەناو داعش خستنەڕوو.

ئاژانسی راشا توودەی بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیرانی‌ فەرەنسا ئاشكرای كرد، زیاتر لە 600 هاوڵاتی‌ و نیشتەجێبووی‌ وڵاتەكەی روویان لە عێراق و سوریا كردووە بۆ پەیوەندی كردن بە رێكخراوی‌ داعشەوە.

مانوێل ڤاڵس ئەوەشی وتووە 800 كەسی‌ تر بەنیازن بەهەمان شێوە فەرەنسا بەرەو ریزەكانی‌ داعش جێبهێڵن.

سەرۆك وەزیرانی‌ فەرەنسا لەوتەیەكدا لەبەردەم لایەنگرانی‌ لە پارتی‌ سۆسیالیست ئاماژەی‌ بەوەدا، زیاتر لە 2 هەزارو 29 هاوڵاتی‌ فەڕەنسی‌ نیشتەجێی‌ فەڕەنسا پەیوەندییان هەیە بە تۆڕە جیهادییەكانەوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، لەئێستادا 60.9 كەس لەنێوان هاوڵاتی‌ و نیشتەجێبووانی‌ فەڕەنسا لەنێو ریزەكانی‌ داعشدان لە ‌عێراق و سوریا (لەو ژمارەیەش  283 كەسیان ژنن و 18 كەسیتریشیان لە خوار تەمەنی‌ 18 ساڵەوەن).

لە ئامارەكەدا ئەوەش هاتووە، تائێستا 170 كەس لەنێوان هاوڵاتی‌ فەرەنسی‌ و نیشتەجێبوانی‌ ئەو وڵاتە لەناو داعشدا كوژراون و 300ی‌ تریان لەو دوو وڵاتەوە گەڕِاونەتەوە فەڕەنسا.

ڤاڵس راشیگەیاندووە، دەوڵەتی فەڕەنسا لە ئێستادا 1000 هاوڵاتی دیكەی لەژێر چاودێری گرتووە.


ئه‌م بابه‌ته 317 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:08:22/03/2016