داعش دیسان هێرشی كردەسەر هێزەكانی ئەمەریكا

داعش دیسان هێرشی كردەسەر هێزەكانی ئەمەریكا


خەڵك- بەشی هەواڵ

چەكدارانی داعش بە كاتیۆشا هێرشیان كردەسەر بنكەیەكی سەربازی هێزەكانی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا جارێكی دیكە هێرشیان كردنەسەر و بەهۆیەوە سەربازێكی ئەمەریكی كوژرا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، هێرشەكە كراوەتەسەر سەربازگەی فایربیز كە یەكەم سەربازگەی ئەمەریكییەكانە لە عێراق دوای گەڕانەوەی بەشێك لە سەربازەكانیان لە ساڵی 2014 دا.

رۆژی شەممەی رابردوو سەربازێكی ئەمەریكی بەناوی سارجت گاردین لە هێرشێكی داعشدا بۆ سەر بنكە سەربازییەكەیان لە نزیك مەخمور كوژرا.

ستیف وارن وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانان رایگەیاند، هێرشەكە بە سوك و لە نزیك سەربازگەكە كراوەتەسەریان، بەڵام شكستی هێناوە.

بەشێك لە سەربازان و راهێنەرانی ئەمەریكا لە دوو ساڵی رابردوودا گەڕانەوە عێراق و لە سەربازگەكانی تاجی و عەین ئەلئەسەد و خالدیە و لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی راهێنانی سەربازییەكانی عێراق و هەرێمن.


ئه‌م بابه‌ته 430 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:08:22/03/2016