داعش خاڵێكی پشكنین دەكاتە ئامانج

داعش خاڵێكی پشكنین دەكاتە ئامانج


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاڵێكی پشكنین، 15 سەربازی عێراق كوژران و بریندار بوون.

ئەفسەرێك بە پلەی مقەدەم لە سوپای عێراق ئاشكرای كردووە، تیرۆریستانی داعش لەرێگەی بارهەڵگرێكی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشیان كردووەتە سەر خالێكی پشكنین لە ناحیەی بەغدادییەی سەر بە پارێزگای ئەنبار.

بە وتەی ئەو ئەفسەرە لە ئاكامی تەقینەوەی بارهەڵگرەكەدا 6 سەرباز كوژراون و 9 سەربازی دیكەش بریندار بوون كە برینی دوو سەربازیان سەختە.

ئەو ئەفسەرە كە نەیوەیستووە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت دانی بەوەشدا ناوە كە هەندێ‌ زانیاری هەواڵگری باسیان لە ئەگەری هێرشێك كردووە، بەڵام پێشبینییان نەكردووە بەرەبەیانی ئەمرۆ ئەو خاڵە پشكنینە بكرێتە ئامانج و لە شوێنی گومانلێكراوی دیكە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بوون.

لەلایەكی بەرێوەبەری ناحیەی بەغدادییە رایگەیاندووە، هێزە عێراقییەكان رەوشی ئەمنی ناحیەكەیان كۆنترۆڵكردووە دوای رووداوەكە و هیچ هاوڵاتییەكی مەدەنی زیانی پێنەگەیشتووە.


ئه‌م بابه‌ته 410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:46:21/03/2016