نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرز دەبێتەوە

نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرز دەبێتەوە


خەڵك – چۆمان ئازاد 

ماوەیەكە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە و ڕۆژانە بەرزبوونەوە ونزمبوونەوە بەخۆوە دەبینێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش نرخی نەوت جارێكی دیكە دابەزی، بەڵام دابەزینەكەی زۆری نەخایاندو لە پاش نیوەڕۆ وە نرخەكەی بەرزبووەوە.

ئاژانسی ڕۆیترز بڵاویكردەوە، دوای دابەزینی نرخی نەوت لە  سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 21/3/2016 ، جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبووە، بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 25 سەنتە فرۆشراوە.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، نرخی نەوتی خاویش 38 دۆلار و 95 سەنتی تێپەراند ، لە  كاتێكدا سەر لە بەیانی نرخینەوتی  برێنت بە 40 دۆلار و 50 سەنت فرۆشراوە.


ئه‌م بابه‌ته 905 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:02:21/03/2016