سوپای عێراق لە كۆنترۆڵكردنی هیت نزیكدەبێتەوە

سوپای عێراق لە كۆنترۆڵكردنی هیت نزیكدەبێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزە ئەمنییەكانی عێراق پێشڕەوییەكی زۆر لە ناوچەی هیت دەكەن و ئەگەری كۆنترۆڵكردنەوەی قەزاكە هەیە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا.
بەپێی سەرچاوە سەربازییەكان، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە، سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق چەند مۆڵگەیەكی داعشیان بڕیوە و پێشڕەوییەكی زۆریان بە ئاراستەی هیت كردووە.

هەندێ‌ سەرچاوەش باس لەوە دەكەن ئێستا سوپای عێراق كەمتر لە یەك كم لە ناوەندی قەزای هیتەوە دوورە و پێدەچێت ئەمشەو كۆنترۆڵ بكرێت.

هیت بە یەكێك لە پێگە ستراتیژییەكانی داعش دادەنرێت و دەكەوێتە خۆرئاوای رەمادی، دوای سەرهەڵدانی داعش بووەتە یەكێك لەو پێگانەی داعش بەردەوام مەشقی تێدا دەكات و چەك و تەقەمەنییەكانی تێدا جێگیر دەكات.


ئه‌م بابه‌ته 342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:27:21/03/2016