مالكی پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكات

مالكی پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكات


   خەڵك- ئامەد حەسەن

 نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی كوردستان دەكات.

مالكی لە بەیاننامەیەكدا وێڕای پیرۆزبایی لە گەلی كورد بە بۆنەی جێژنی نەورۆزەوە، لە هەمانكاتدا خوازیاری یەكگرتوویی هەموو لایەك بووە.

لە بەیاننامەكەدا مالكی خوازیاری یەكگرتوویی و دەستگرتن بووە بە ناسنامەی نیشتمانی و شكست پێهێنانی ئەو پلانانەی كە هەڕەشە لە یەكگرتوویی وڵات دەكەن.


ئه‌م بابه‌ته 526 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:49:21/03/2016