ئەمریكا لەسەر مەسیحی‌و شیعەكان هاتە دەنگ

ئەمریكا لەسەر مەسیحی‌و شیعەكان هاتە دەنگ


خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كردەوەكانی داعش لە وڵاتانی عێراق و سوریا و كوشت و بڕی خەڵكی ئەم ناوچانەی بە جینۆساید ناساند.

نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، جۆن كیری لە وتەیەكیدا وەك هەڵوێستێك بەرانبەر گرووپی داعش ڕایگەیاند، دەكرێت كردەوەكانی داعش لە عێراق و سوریا وەك جینۆسایدێك لەبەرانبەر مەسیحییەكان و شیعەكان لەو دوو وڵاتە وەسف بكەین.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە خستنەڕووی ئەوەی واشنتۆن لەپێناو لەناوبردنی داعش هەوڵ دەدات، ڕوونی كردەوە، داعش جینایەتێكی زۆر لە دژی مرۆڤایەتی كردووە كە سەرچاوە لە بڕوا و بۆچوونی هەڵەیان دەگرێت.

ناوبراو وتیشی، داعش بەرپرسی ڕاستەوخۆی كۆشتوبڕی خەڵكی سڤیلە لە ناوچەكانی وەك عێراق و سوریا.

كێری جەختی لە پێویستی هاوبەشیی هەمەلایەنە بۆ بەرەنگاری و لەناوبردنی داعش كردەوە.


ئه‌م بابه‌ته 399 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:37:21/03/2016