ڕەوشی پەنابەران دوای ڕێككەوتنەكەی ئەوروپا و توركیا

ڕەوشی پەنابەران دوای ڕێككەوتنەكەی ئەوروپا و توركیا


خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕێككەوتنی ڕۆژی هەینی لەنێوان یەكێتی ئەوروپا و توركیادا مۆركرا وەك هەوڵێكە بۆ ڕێگركردن لەشاڵاوی چوونی كۆچبەران بۆ ئەوروپا، باس لەوەناكات چی بەسەر دەیان هەزار لەپەنابەران دێت كەلەیۆنان گیریان خواردوە، پەیامنێری دەنگی ئەمریكا لەئەسیناوە هینری ڕیگوێڵ لەڕاپۆرتێكیدا دەڵێت مەترسی هەیە لەهاتنی شەپۆلی كۆچبەران لەكۆتایی هەفتەدا بەرلەوەی بڕیارە ڕێگرەكان بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لەبەندەری بیریوس لەئەسینا و شەوی پێشتریش بەلەم لەدورگەی لەسبووس لەسەكۆ لەنگەریان دەگرت، لەسەر سەكۆكە زۆر لەسەرنشینان بۆیەكەم جار خاكی ئەوروپایان بەدی دەكرد.

هەمیشە خواستی كۆچبەران گەیشتن بووە بە ڕۆژئاوای ئەوروپا، بەڵام داخستنی سنوری باكور ڕەنگە زۆر درەنگ بێت.

ڕێككەوتنی ڕۆژی هەینی لەنێوان یەكێتی ئەوروپا و توركیادا مۆركرا تیایدا نەهاتوە ئاخۆ 46 هەزار پەنابەر لەئێستادا لەیۆنان گیریان خواردوە چی‌بكەن.

محەمەد لەسوریا پارێزەر بووە مانگی پێشو لەماڵەكەی لەگەڵ دایك و خوشكی هەڵاتوە، هاتنەكەی 6 هەزار دۆلاری تێچوە، لەئێستادا ماڵەكەی دەوارێكە لەسەر سەكۆیەك.

محەمەد دەڵێت، "من زۆر خەمبارم، دۆخە زۆر ئاڵۆزە، ئەگەر مەكدۆنیا سنوری داخات نازام چی‌بكەم".

فەرەیدون كە بەڕەگەز ئە‌فغانیە دەڵێت، "دوای ئەوەی لەلایان تاڵیبانەوە هەڕەشەی كووشتنی لێكراوە لەماڵی خۆی هەڵاتوه، بەهۆی ئەوەی لەووڵاتەكەی‌ لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكادا كاریكردوە.

فەرەیدەن دەشڵێت، "من دۆخەكە لێرە دەزانم ئەگەر باشیش نەبێت،  ئەگەر ژیانم مەترسی لەسەر نەبوایە ووڵاتی خۆمم بەجێندە‌هێشت".


ئه‌م بابه‌ته 771 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:08:36:20/03/2016