ئۆتۆمبێل لەخەودا مانای چییە؟

ئۆتۆمبێل لەخەودا مانای چییە؟


خەڵك- كورد ئۆتۆ

لێكدەرەوەكانی خەون بۆ هەر خەونە مانایەكی جیاوازیان داناوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لێكدانەوەی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە خەودا باس دەكەین:

1-  ئەگەر لەخەودا توانای شۆفێریی ئۆتۆمبێلت نەبوو ئەوە ڕەنگە كارەكەت لە دەست بدەیت یان زیانێكی كەم بكەیت لەو كارەی دەیكەیت.

2-  ئەگەر لەخەوتدا ئۆتۆمبێلەكەت كەوتە خوارەوە ئەوە مانای وایە ڕەنگە هەواڵێكت پێبگات و بەدەڵت نەبێت و كەمێك خەمبارت بكات.

3-  كڕینی ئۆتۆمبێل لەخەودا مانای وایە ئامادەیت بۆ ئەوەی ئەوەی مەبەستە كاری لەسەر بكەیت و خۆت بسەلمێنیت بەڵام فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەخەودا مانای وایە كارەكەت دەگۆڕی بەڵام پێدەچێت ئەوە زۆر باش نەبێت بۆت.

4-  وەستانی ئۆتۆمبێلێك كە لێتخوڕی بێت لەخەوتدا مانای ئەوە دەبەخشێت كە ڕەنگە نەگەیتە ئەوەی كە مەبەستە لەكارەكانتدا.

5- ونكردنی ئۆتۆمبێل لەخەودا مانای ئەوە دەبێت كە لەو كارەی دەستت پێكردوە سەركەوتوو دەبیت و هەموو شتێك بەدڵی خۆت دەبێت.

6- ئەگەر خۆت ئۆتۆمبێلت لێخوڕی لەخەوتدا ئەوە مانای وایە كە كارەكانت باشە و هەموو شتێك لەژێر كۆنترۆڵی خۆتدایە.

ئەم لێكدانەوانە ڕێژەین، چونكە ڕەنگە بەشێك لەو خەونانەی مرۆڤ دەیبینێت تەنها بیركردنەوەی خۆی بێت كە پێشتر بە خەیاڵیدا هاتووە.


ئه‌م بابه‌ته 3805 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:40:19/03/2016