كاتی هەناردەكردنی یەكەم كاروانی غازی شل ئاشكرا كرا

كاتی هەناردەكردنی یەكەم كاروانی غازی شل ئاشكرا كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی عێراق یەكەم كاروانی غازی شل لە ڕێگەی بەندەری ئوم قەسرەوە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكات.

عاسم جیهاد ؛وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق؛ لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، سبەی یەك شەممە، حكومەتی عێراق یەكەم كاروانی غازی شل لە ڕێگەی بەندەری ئوم قەسرەوە لە پارێزگای بەسرە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكات و عێراق هەنگاوێكی دیكە لەبواری پیشەسازی و پەرەپێدانی سەرچاوە سروشتییەكاندا دەچێتە پێشەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەم كاروانە لە 10 هەزار پێی سێجا گازی غازی شل پێكهاتووە و لە پارێزگای بەسرە بە هاوبەشی وەزارەتی نەوت و هەردوو كۆمپانیای شێڵ و میتسۆبیشی بەرهەمهێندراوە.

ئاشكراشی كردووە، ئەمە سەرەتای پەرەپێدانی پیشەسازی هایدرۆ كاربۆنییە، كە لەمەودوا عێراق لەپاڵ ڕەوانەكردنی نەوتدا بۆ بازاڕەكانی جیهان، غازی شلیش ڕەوانە دەكات و دەبێتە سەرچاوەیەكی دیكەی داهات بۆ حكومەتی عێراق.



ئه‌م بابه‌ته 2234 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:33:19/03/2016