نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بەرزبووەوە

نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بەرزبووەوە


خەڵك – چۆمان ئازاد

نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بەرزبوویەوە و بە جۆرێك لەگەڵ كردنەوەی بازاڕدا لە سلێمانی بۆ هەر 100 دۆلار، 250 دینار جیاوازی هەبووە لەنرخدا، لە شاری بەغدادیش نرخی 100 دۆلار بۆ 128 هەزار دینار بەرزبووەوە.

ئیبراهیم غەفور ؛خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانی؛ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان، 100 دۆلار بە 127 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە، بەڵام بە بەراورد بە نرخی بەیانی 250 دینار بەرزبۆتەوە.

لەلایەكی دیكەوە، لە بازاڕی دراوەكانی ناوچەی كیفاح لە بەغدادی پایتەخت نرخی دۆلار بەرزبووەوە و نرخی 100 دۆلار بە 128 هەزار دینار فرۆشرا،  ڕەنگە ئەم نرخەش ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر بكات.


ئه‌م بابه‌ته 4315 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:40:19/03/2016