چۆن ئەو پەیامانەی فەیسبووك كە دێنە لامان بە (Unseen) بهێڵینەوە

چۆن ئەو پەیامانەی فەیسبووك كە دێنە لامان بە (Unseen) بهێڵینەوە

 خەڵک-دڵشاد

بێگومان وەك  تایبەتمەندییەك، فەیسبووك  لە كاتی هاتنی نامە و خوێندنەوەی نامەكە، لە لای كەسی بەرامبەر ئەنووسرێت (Seen)  واتا خوێندراوەتەوە  یان بینراوە، بەڵام براوسەری كرۆم لە رێگەی زیادكراوێكەوە وا دەكات نامەكە بە (Unseen) پیشان بدرێت، ئەگەر چەند جارێكیش كرابێتەوە.

زیادكراوەكەی گوگڵ كرۆم ناوی (Facebook Unseen)ـە، وا دەكات ئەو نامانەی دێنە لات، بە هێمای نەبینراوی بمێننەوە، ئەگەر چەند جارێكیش بیانكەیتەوە.

لە رێگەی ئەم لینك ـەوە زیادكراوەكە بۆ گوگڵ كرۆم زیاد دەكەین.
دواتر بەم شێوەیە كاری پێدەكرێت:

1- كاتێك لینكەكەمان كردەوە، كلیك لەسەر (Add to chrome)، بكە دواتر دووبارە (Add) كلیك ئەكەینەوە و دەبینین لە تەنیشتی سەرەوەی لای راستی گوگڵ كرۆم دەركەوتووە.

2- كاتێك زیادكراوەكەت بە رەنگی رەش دەربكەوێت مانای وایە ناكارایە، كلیكێكلا لەسەر بكە و رەنگەكەی دەگۆڕێت بۆ شین، كە هێمایە بۆ كارابوونی زیادكراوەكە و بە پێچەوانەوە.

سەرچاوە: techeye.org


ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:21:19/03/2016