قوباد تاڵەبانی: حكومەت پێویستی بەو ژمارە فەرمانبەرە نیە

قوباد تاڵەبانی: حكومەت پێویستی بەو ژمارە فەرمانبەرە نیە


خەڵك- بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزیرەكانی حكومەتی هەرێم راسپێردران هەیكەلی وەزارەتەكانیان بچوك بكەنەوە، حكومەتی خەرجییەكان حكومەت زۆر لە داهات زیاترە و پێویستیان بەو ژمارە فەرمانبەرە نییە.

قوباد تاڵەبانی لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە چوارهەمین دیداری زانكۆی ئەمەریكی كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سلێمانی بەرێوەچوو باسی لەوەكرد، ملیۆنێك و 400 هەزار فەرمانبەری حكومەت هەن، كە تەنها 720 هەزاریان لە ئەركدان و ئەوەیش فشارێكی زۆری لەسەر حكومەت دروستكردووە.

وتیشی:" وەزیرەكان راسپێدراون میلاكانی وەزارەتەكانیان كەمبكەنەوە و چاكسازی لە هەندێك لە وەزارەتەكاندا كراوە و بەشێك لە وەزارەتەكان  بە 35% ی بودجەی ساڵی 2013ەوە بەرێوەدەبرێن".

تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم پێویستی بە ژمارە زۆرە لە فەرمانبەر نیە و ئێستا كار لەسەر جێكردنەوەی بەشێك لە فەرمانبەران دەكات لە كەرتی تایبەت و كۆمپانیاكاندا و خەریكی ئەوەیشن حكومەت خۆی هەموو كارەكان نەكات.

سەبارەت بە ئایندەی فەرمانبەرانیش جێگری سەرۆكی حكومەت رونیكردەوە، ئەوان ناتوانن فەرمانبەران دەربكەن، بەڵام پارەی پێویستیان نیە و نازانن ئایندەی وڵاتیش بەرەو كوێ‌ دەچێت، بۆیە بیریان لەوەكردۆتەوە، بەشێك لەو فەرمانبەرانە لەرێگەی كەرتی تایبەت و شوێنەكانی دیكەوە بەكاربخەنەوە و فشاری دارایی لەسەر حكومەت كەمبكەنەوە.


ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:57:17/03/2016