لێكزس ئاگر دەكاتەوە

لێكزس ئاگر دەكاتەوە


خەڵك

گەورە كۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی (لێكزس)، سەرسوڕمانی خۆیان نیشان دەدەن لە ئاستی فرۆش و حەز و پەرۆشی هاوڵاتیانی ڕوسیا بۆ كڕینی نوێترین بەرهەمیان.

لێكزس كە لقێكە لە تۆیۆتا، لە مانگی ڕابردوودا ژمارەی پێوانەی لە ڕوسیا تۆمار كردووە بە فرۆشتنی 1451 ئۆتۆمبێل.

جیلی چوارەمی لێكزس، جۆری (Lexus RX ) نرخەكەی 2 ملیۆن و 699 هەزار رۆبڵە كە دەكاتە 38.4 هەزار دۆلار هاوكات، Lexus lx  چوار ملیۆن و 499 رۆبڵە كە بەرامبەرە لە 70 هەزار دۆلار.

كۆمپانیای ناوبراو ئاشكرای كردووە، كە فرۆشی مانگی ڕابردوویان لە ڕوسیا هەنگاوێكی گەورەیە و بەراورد بە دوو مانگی ساڵی ڕابردوو ئەو ژمارەیە سەرسوڕهێنەرە، كە ئاستی فرۆشیان بە ڕێژەی لە %71 بەرز بۆتەوە.



ئه‌م بابه‌ته 1082 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:27:17/03/2016